لیوا سه‌ید عه‌بدولره‌حیم مووسه‌وى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى ئێران ده‌ڵێ، "گومانمان هه‌یه ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت" ئیبراهیم ته‌قى سه‌رۆكى كۆلیژى زانسته سیاسییه‌كانى تارانیش ده‌ڵێ، "ئه‌وپه‌ڕى هه‌فته‌یه‌كى تر نابات ئیسرائیل هێرش ده‌كاته‌وه سه‌رمان".
ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه لیوا مووسه‌وى پێوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ میر خالید بن سه‌لمان وه‌زیرى به‌رگريى سعوودیه ئه‌نجام داوه و پێى گوتووه، "گومانمان هه‌یه ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت، ئێمه‌یش ئاماده‌ین بۆ هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك".
هاوكات میدیاكانى ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئیبراهیم ته‌قی سه‌رۆكى كۆلیژی زانسته سیاسییه‌كانى زانكۆى تارا گوتویه‌تى، "ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ئاگربه‌ست به هۆكارێك ده‌زانن بۆ دووباره چهكداركردنهوهى خۆیان و باشتركردنى تواناى سه‌ربازییان".
ته‌قى دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌پێى ئاماژه‌كانى ئێسته ئیسرائیل به پشتیوانى ئه‌مه‌ریكا، له‌ناكاو ده‌ست به هێرشه‌كانى ده‌كاته‌وه و له ماوه‌یه‌ك ئه‌وپه‌ڕى ناگات به هه‌فته‌یه‌ك. سه‌رۆكى كۆلیژنى زانسته سیاسیه‌كانى تاران ئامۆژگارى به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات، به رژدى بابه‌تى ئاگربه‌ست وه‌رنه‌گرن.
وەڵام بدەوه