Kurdistan Press - تورکیا هاتە دەنگ، ئیسرائیل ناتوانێت تورکیا هاتە دەنگ، ئیسرائیل ناتوانێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تورکیا هاتە دەنگ، ئیسرائیل ناتوانێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: گواستنەوە شەڕ لە غەززەوە بۆ ئێران چاوەڕوانکراو بوو. دەشڵێت: ئیسرائیل ناتوانێت توانا ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو ببات.

هەینی 27ـی حوزەیرانی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، گوتی: ئەو شەوەی کە ئیسرائیل هێرشەی کردە سەر ئێران، لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم بۆ هات و ڕایگەیاند، "ئەمەریکا بەشداریی لە هێرشکردنە سەر تاران ناکات".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوە دا، ناتانیاهۆ لە تێوەگلانی ناوچەکە لە شەڕ درێغی ناکات، ئەم کارانەش لەپێناو داهاتووی خۆی دەکات، بەڵام ئەوە ئاشکرای کە ئیسرائیل توانای لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانی نییە.

باسی لەوە کرد، جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هاتووە، هەروەها پێویستە لەنێوان ئێران و ئەمەریکاش لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران ڕێککەوتنێک بکرێت.

فیدان، دەڵێت: گواستنەوە شەڕ لە غەززەوە بۆ ئێران چاوەڕوانکراو بوو، هەروەها ئەوەی ئێران کردی بەرانبەر بە ئیسرائیل، بەرگریکردن بوو لە خۆی.

لەبارەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانەوە ئێرانەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند: ئاشکرایە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمەریکاوە زیانیان پێ گەیشتووە.

فیدان باسی لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کرد و ئاشکرای کرد، ئێمە ئامادەین بۆ هەموو ڕۆڵێکی نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵات، بەڵام گەشبینییەک هەیە کە دووبارە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمەریکا دەست پێ بکاتەوە.

لەبارەی ڕووسیا و ئۆکرانیاش، گوتی: تورکیا ئامادەیە میوانداری گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه