باڵیۆزخانەی ڕەمزیی ئەمریکا لە ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا داوا لە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی ئێران دەکات بە خێرایی ئێران جێ بهێڵن و ئەگەر ئەمەیان بۆ ناکرێ لە شوێنێکی پارێزراو خۆیان حەشار بدەن.
ئەمڕۆ هەینی 27ی حوزەیرانی 2025، باڵیۆزخانەی ڕەمزیی ئەمریکا لە ئێران لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بە ئاماژەکردن بەوەی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تەنیا بەشێک لە ئاسمانی ئێران بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە، داوای لە ئەمریکییەکانی نشتەجێی ئێران کردووە بۆ ئاگادر بوون لەو گەشتانەی لە ئێران دەردەچن، سەیری ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە بکەن یا بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بڕیاری بدەن.
لەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە: ئەو ئەمریکییانەی ئێستا نشتەجێی ئێرانن و دەیانهەوێ بە خێرایی لەم وڵاتە دەرچن پێویستە لە ڕێگای سنووری وشکانییەوە خۆیان بگەیەننە یەکێک لە وڵاتانی ئازەربایجان، ئەرمەنستان، تورکیا و تورکمانستان. ئاماژەی بەوەش کردووە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئەم وڵاتانە و ئێران کراوەتەوە.
باڵیۆزخانەی ڕەمزیی ئەمریکا لە ئێران داوای لە ئەمریکییەکانی نشتەجێی ئیران کردووە بەخێرایی ئەم وڵاتە جێ بهێڵن و ئەگەر ئەمەیان بۆ ناکرێ لە شوێنێکی پاریزراو خۆیان حەشار بدەن و خواردەمەنی و ئاو و دەرمان و پێداویستییەکانی دیکەش لەگەڵ خۆیان ببەن

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا پارەیەکی یەک جار زۆر بە ئێران دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
دوو شاند لە بەغداوە سەردانی هەولێر دەکەن بۆ پرسی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
مەترسی ئێران بۆ سەر ناوچەکە کۆتایی هات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه