دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوپاتیكرده‌وه، ئێران نه‌یتوانیوه كه‌ره‌سته ئه‌تۆمییه‌كان له شوێنێكی ژێرزه‌مینییه‌وه بگوازێته‌وه كه هه‌فته‌ی ڕابردو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆردومانكرابو.
دۆناڵد تره‌مپ له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "دامه‌زراوه‌ی فۆردۆ كه له‌لایه‌ن فڕۆكه بۆمبڕێژكراوه‌كانی B-2ی ئه‌مریكی بۆردومانكرابو، هیچ شتێك له دامه‌زراوه‌كه لانه‌برا، به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چو و زۆر مه‌ترسیدار ده‌بو، ماده‌كه‌ش زۆر قورسه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بجوڵێت".
تره‌مپ باسی له‌وه‌شكردوه، وێنه‌ی مانگی ده‌ستكرد ژماره‌یه‌كی زۆر له بارهه‌ڵگره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌كه نیشان دەدەن پێش بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا ته‌نها ئه‌و تیمانه‌یان لەگەڵدایە كه هه‌وڵده‌ده‌ن دامه‌زراوه‌ی فۆردۆ به چیمه‌نتۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی "سه‌ره‌وه‌ی" شوێنه‌كه داپۆشن.
پێشتریش، ئاژانسی هەواڵی ئیرنای فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ئەو شوێنە ئەتۆمییانەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە بۆردومانی کردون، ماددەیان تێدا نییە کە ببنە هۆی تیشکدانەوە.
ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، "ئەو شوێنانەی کە دۆناڵد سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردوە کە کراونەتە ئامانج، پێشتر چۆڵکراون"
وەڵام بدەوه