Kurdistan Press - ئێران بریاری کۆتایی دا لەبارەی ئەتۆم ئێران بریاری کۆتایی دا لەبارەی ئەتۆم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران بریاری کۆتایی دا لەبارەی ئەتۆم

ئێران هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕاگرت. سەرۆکی پەرلەمانیش دەڵێت: خێراتر لە جاران لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بەردەوام دەبین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025، پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد.

لە کۆی 219 پەرلەمانتاری ئامادەبووی کۆبوونەوەکە، 210 پەرلەمانتار بە (بەڵێ) دەنگیان بە پرۆژەیاساکە دا، تەنیا دوو پەرلەمانتار دەنگیان (نەخێر) بوو. بە گوێرەی پرۆژەیاساکە، هیچ کەسێک لە ئێران بۆی نییە هاوکاریی ئاژانسەکە و نوێنەرانی بکات؛ هەر کەسێکیش سەرپێچی بڕیارەکە بکات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.

لەوبارەوە محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ڕایگەیاند "بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمیی ئێران خێراتر لە جاران بەرەوپێش دەڕوات و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران تا ئەو کاتەی لە ڕووی ئاساشیەوە گەرەنتی دەکرێت، هەموو هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەڵدەپەسێرێت."

لەبارەی شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە کرد "ئەمەریکا خۆڕاگریی گەلی ئێرانی بینی کە بەو نمایشەی کردی، خۆی لە دۆخەکان دەرباز کرد."

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، 24-06-2025، بێهروز کەمالوەندی، گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند "دەبێت هەموو لایەنێک ئەوە بزانێت، پیشەسازیی ئەتۆمی لە ئێران ڕەگ و ڕیشەیەکی پتەوی هەیە و ناتوانرێت ئەم پرۆژەیە لە ڕەگەوە هەڵکەنرێت."

کەمالوەندی ئاماژەی بەوەش کرد "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو توانا و تایبەتمەندییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جێبەجێکردنی سروشتی پرۆژەی وزەی ئەتۆمی هەیەتی، دەبێت بایەخ و درێژە بە بەرنامەی ئەتۆمی بدرێت، هەر بۆیە هیچ ڕاگرتنێک لە ئارادا نییە."

ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانیی یەکشەممە، 22-06-2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هەر سێ بنکەی ئەتۆمیی (فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان)ـیان لە ناوخۆی ئێران بۆمباران کرد. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه