بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەڵێت: "زیانێکی بەرچاو بە دامەزراوەی فۆردۆ کەوتووە، ئەوەی پێویستە تەواو بکرێت، ئێمە تەواوی دەکەین."
لەبارەی وەستاندنی جەنگ و هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران باس لەوە دەکات کە هەر کات گەیشتنە ئامانجەکانیان کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دەهێنن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختدەکاتەوە کە "لە لێواری نەهێشتنی مەترسییەکانی ئێران داین، کە ئەویش هەڕەشەی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستی-ن."
وەڵام بدەوه