سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی مووشەکی دەستپیکرد بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر و وڵاتانی کەنداو و دەڵیت”هێرشێکی مووشەکی بەهێزی دەکەینە سەر ئامانجەکانمان”.
لە وەڵامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئێران، سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە هێرشێکی مووشەکی بەهێزی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی حودەید لە قەتەر- گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەستپێکردووە.
ئەم هێرشە تۆڵەسەندنەوەیە کە لە ژێر ئۆپەراسیۆنی بەشارەتی فەتح ئەنجامدرا، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانەوە پەسەندکرا و لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیا سەرکردایەتی کرا.
سەردەمی “لێدان و ڕاکردن” کۆتایی هاتووە- هەر هێرشێکی دووبارەبووەوە، داڕمانی بوونی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا خێراتر دەکات.
بەیاننامەکە بە هۆشدارییەک کۆتایی هات: هێرشەکانی داهاتوو دەتوانن ببنە هۆی ڕووخانی هەردوو ژێرخانی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە و ڕژێمی زایۆنی.
وەڵام بدەوه