Kurdistan Press - ئیسرائیل داوای دابینکردنی شەڕی دژی ئێران دەکات ئیسرائیل داوای دابینکردنی شەڕی دژی ئێران دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل داوای دابینکردنی شەڕی دژی ئێران دەکات

ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، ڕایگەیاند، ئیسرائیل داوای لە کەنداو و ئەورووپا کردووە، پارەی شەڕی دژی ئێرانی بۆ دابین بکەن.

دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، ئەنوەر قەقاش لە پلاتفۆرمی ئێکس، نووسیویەتی: "بێشەرمیی وەزیری دارایی ئیسرائیل سمۆتریچ، گەیشتە ئەو ئاستەی داوای بودجە لە (کەنداو، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا) بکات بۆ شەڕی ئیسرائیل دژی ئێران."

ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتانی کەنداو ئیدانەی هێرشەکەیان کرد و داوای چارەی دیپلۆماسییان کردووە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە.

وتیشی: پێشنیازێکی لەو شێوەیە مانای داتەپینی ڕەوشتی کەسێکی توندڕەوە کە لە دەرئەنجامەکانی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان تێ ناگات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا