دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرده سه‌ر ئێران و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی وێران كرد، به‌دوایدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له لێدوانێكدا گوتی، سوپاسی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و هێرشی كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، به‌وه‌ش ده‌ركه‌وت هێز ئاشتی دێنێت.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران رای گه‌یاند، زۆر سوپاسی تره‌مپ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هێرشه‌ی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی كردووه ئامانج، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ.
نه‌ته‌نیاهۆ زیاتر گوتی، به‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ سه‌لماندی توانیویه‌تی گه‌وره‌ترین سیستمی سه‌ركوتكاری له دنیادا وێران بكات، به‌وه‌یش ده‌ركه‌وت كه هێز ده‌توانێ ئاشتی بێنێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتی كرده‌وه كه تره‌مپ بڕیاری دروستی داوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، مێژوو ئه‌وه ده‌نووسێت كه تره‌مپ توانی گه‌وره‌ترین سیستمی سه‌ركوتكاری له دنیادا وێران بكات، توانی رێگه له مه‌ترسیدارترین رژێم بگرێ كه خاوه‌نی مه‌ترسیدارترین چه‌كه له دنیادا.
جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و ئێران له به‌ره‌به‌یانی هه‌ینیی 13ی مانگه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی ئیسرائیل ده‌ستی پێ كردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وته‌م رۆژی جه‌نگه و له رۆژانی رابردوودا ئیسرائیل جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده باڵاكانی ئێرانی كوشتووه، لانی كه‌م 17 زانای ئه‌تۆمی له‌ناو بردووه و ژماره‌ی كوژراوانی ئێران گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 500 كه‌س. هاوكات ژێرخانی سه‌ربازیی ئێرانی وێران كردووه. ئیسرائیل به فه‌رمی رای گه‌یاندووه كه ئاسمانی ئێرانی به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه.
له به‌رانبه‌ردا ئێران به‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیلی كردوون، ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كان هێڵی به‌رگریی ئیسرائیلیان بڕیوه و زیانیان به ئیسرائیل گه‌یاندووه و جگه له وێرانكردنی كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه، لانی كه‌م تا ئێسته زیاتر له 30 كه‌سی كوشتووه و سه‌تانی تری بریندار كردووه.
وەڵام بدەوه