Kurdistan Press - لەبارەی کەمبوونەوەی مووشەکی ئێران هەواڵی گرنگ ئاشکراکرا لەبارەی کەمبوونەوەی مووشەکی ئێران هەواڵی گرنگ ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی کەمبوونەوەی مووشەکی ئێران هەواڵی گرنگ ئاشکراکرا

سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە کەمبوونەوەی ژمارەی هەڵدانی مووشەک بەرەو ئیسرائیل، دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی مووشەکەکانی ئێران لە ناو کۆگاکان.

ئەمڕۆ شەممە، 21ـی حوزەیران، سەرچاوەیەکی باڵای ئێران کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، رایگەیاند: کەمبوونەوەی هەڵدانی مووشەک، پەیوەندیی بە کەمیی مووشەکەوە نییە بەڵکوو بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی باشتر، کار لەسەر جۆری مووشەکەکان دەکەین.

 گوتیشی: ئێران سیاسەتی مووشەکیی خۆی گۆڕیوە و کوالێتی جێی چەندیەتیی گرتووەتەوە. "ئێران لەبری تەقاندنی مووشەکی زۆر، مووشەکی وردی پێشکەوتووتر لە دژی ناوەندە سەربازی و ئەمنییە هەستیارەکان بەکاردەهێنێت".

 ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد: بینیمان کە مووشەکێکمان هەڵداوە و لە ئاسانی بە هەموو سیستەمەکانی بەرگری تێپەڕیوە، ئیسرائیل نابێت دڵخۆش بێت بە کەمبوونەوەی ژمارەی مووشەکە ئاراستەکراوەکان، لەبەر ئەوەی تا ژمارەیان کەمتر بێت، مەترسییان زیاتر دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه