هاككەرانی ئیسرائیلی پەخشی تەلەفزیۆنیی ئێرانیان هاك كرد و پەیامێكیان بۆ خەڵكی ئێران نارد
ڕۆژی چوارشەممە هاککەرانی ئیسرائیل پەخشی تەلەفزیۆنی ئێرانیان هاك كرد و داوایان لە هاووڵاتییانی ئێرانی کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران، هاككردن و پچڕانی بەشێک لە سیگناڵەکانی مانگی دەستکردی ئیزگە و تەلەفزیۆنی ئێرانی بڵاو کردەوە.
بەشی هەواڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند کە: "ئەگەر بینەران وێنەی ناپەیوەندیدار و نامۆیان بینیوە، ئەوە بەهۆی تێکچوونی سیگناڵەکانی مانگی دەستکرد لە تۆڕەکاندایە بەهۆی هاككردنەوە."
ڕۆژنامەی هەمشەهری لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا کورتەگرتەیەکی ڤیدیۆیی هاکەکەی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ: "هاکكەرەکان تەلەفزیۆنی فەرمییان هاك كردووە و بانگەوازێکیان بۆ خەڵک پەخش کرد بۆ ئەوەی بێنە سەر شەقامەکان".
وەڵام بدەوه