ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ "پێنجشه‌م و هه‌ینى" باڵوێزخانه‌كه‌ى له قودس داده‌خات. باڵوێزى ئیسرائیلیش له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، "پێنجشه‌م و هه‌ینى سوپرایزمان ده‌بێت"، هه‌رچه‌نده دواتر له‌و لێدوانه‌ى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ، "مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پێنجشه‌م و هه‌ینى ئه‌نجامى هێرشه‌كانى پێشترمان ده‌رده‌كه‌وێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى حوزه‌یران له بڕیارێكى له‌ناكاودا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ باڵوێزخانه‌ى خۆى له قودس داده‌خات و له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، هۆكاره‌كه‌ى پێشهاته ته‌ناهییه‌كانه. هاوكات یه‌ئیر لایته‌ر باڵوێزى ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا، له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌ڵێ، "له پێنجشه‌م و هه‌ینى داهاتوو له هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران پێشبینیى سوپرایز ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك وا ده‌كات پرۆسه‌ى مۆساد له دژى حزبوڵا ساده ده‌ربكه‌وێت".
كه‌چى ئه‌مڕۆ جارێكى تر لایته‌ر له ئێكس روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه داوه و ده‌ڵێ، "كاتێك پرسیارم له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى داهاتوو له دژى ئێران لێ كرا، گوتم له سه‌ره‌تاى ئۆپراسیۆنه‌كه كۆمه‌ڵێك سوپرایزمان هه‌بوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه هێور بووه‌ته‌وه، دواى پێنجشه‌م و هه‌ینى داهاتوو ئه‌وا سوپرایزه‌كان ده‌رده‌كه‌ون".
دواى ئه‌مه په‌یامێكى تر‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ئۆپراسیۆنى شێرى رابوو له ماوه‌ى شه‌ش رۆژى جه‌نگدا، پێشكه‌وتنێكى بێ وێنه‌ى به‌دی هێناوه، له ئاشكراكردنى مووشه‌كى بالیستى رژێمى ئێران. ئه‌مه جه‌نگێك نییه كۆتایى نه‌بێت، به‌ڵكو جه‌نگێكه بۆ رێگرتن له جه‌نگى تر، ئه‌مه نموونه‌ى ئاشتییه له میانه‌ى هێزه‌وه".ز
وەڵام بدەوه