ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران، لە زاری "سەوتولقودس" و سەرچاوە ڕۆژئاواییەکانەوە بڵاوی کردەوە، کۆگای مووشەکە بەرگریكارەكانی ئیسرائیل لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردووی شەڕی دژی ئێراندا، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و "بە خێراییەکی زۆر خەریکە تەواو دەبێت".
بەپێی سەرچاوەکان، ئیسرائیل لەم چوار ڕۆژەی شەڕی ڕاستەوخۆیدا لەگەڵ ئێران، بە خێراییەکی زۆر مووشەکە بەرپەرچدەرەوە بالیستییەکانی خۆی بەکارهێناوە.
هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بە "نیگەرانییەکی قووڵی ئەمەریکا" کردووە وەک پشتیوانیکاری سەرەکیی سەربازیی ئیسرائیل، لەبارەى ئەم بابەتە.
"میدڵ ئیست ئای": ئەمەریکا نیگەرانی لاوازبوونی بەرگریی ئیسرائیلییە
ماڵپەڕی "میدڵ ئیست ئای" بەریتانی لە وتارێکدا، ددانی بەوەداناوە کە کۆگای مووشەکە بەرپەرچدەرەوەکانی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشە بالیستییەکانی ئێرانەوە کەمی کردووە و ڕاپۆرتی داوە کە ئەمەریكایش، وەک پشتیوانیکاری سەرەکیی چەک، نیگەرانی لاوازبوونی توانای بەرگریی ئیسرائیلە.
وەڵام بدەوه