Kurdistan Press - ئیسرائیل چەکی نوێ بەکاردەهێنێت ئیسرائیل چەکی نوێ بەکاردەهێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل چەکی نوێ بەکاردەهێنێت

ماڵپه‌ڕى ئیلاف له‌ راپۆرتێكى كورتدا باس له‌وه‌ ده‌كات، ئیسرائیل چه‌كێكى نوێ به‌كار ده‌هێنێت ده‌نگ و ره‌نگى نییه‌، لیزه‌رێك ته‌نیا فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج.

 ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى ئیلاف كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له‌ راپۆرتێكى كورتدا باس له‌وه‌ ده‌كات، ئیسرائیل چه‌كێكى نوێى هه‌یه‌ و له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كارى ده‌هێنێت، به‌ سیستمى لیزه‌رى به‌رگریى ئاسمانى و ده‌ریایى ده‌ناسرێت Sea-LASER، ئه‌و چه‌كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ تاقیگه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌له‌مه‌ بچووكه‌كان ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

ئه‌و چه‌كه‌ له‌ برى فیشه‌ك و ته‌قه‌ه‌نى، تیشكى لیزه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت و یه‌كسه‌ر درۆنه‌كان ئاشكرا ده‌كات له‌ رێگه‌ى چاودێری و شیكردنه‌وه‌ى داتاكان، ئه‌مه‌ش به‌ ژیرى ده‌ستكرد كار ده‌كات. به‌ بڕواى ئیسرائیل تێچووى ئه‌م چه‌كه‌ كه‌مه‌، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ بكه‌وێته‌ ده‌ست لایه‌نى تر و له‌ شوێنه‌كانى ترى ململانێى دنیا به‌كار بهێنرێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌ى ئیلاف كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌و چه‌كه‌ باس كراوه‌، له‌وانه‌ به‌ بێده‌نگى به‌رگریى ده‌كات، دوور ده‌بێت له‌ گۆڕه‌پانى جه‌نگ و نزیك ده‌بێت له‌ ژووره‌كانى چاودێرى و كۆنترۆڵ، له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كان له‌ ده‌ریا ده‌بێت و به‌ هێمنى و به‌ ژیرى هاوسه‌نگى هێز ده‌گۆڕێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا