سوپای پاسدارانی ئێران دەیەمین شەپۆلی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێکردەوە و دەنگی زەنگی ئاگادار کردنەوە لە سەرتاسەری ئیسرائیل لێدراوە و داوا لە خەڵکی دەکرێت بە پەلە خۆیان بگەیەننەوە نێو پەناگەکان.
سوپای ئیسرائیل لە بارەی هێرشێکی نوێی مووشەکی ئێران ڕایگەیاندووە، چاودێریان کردووە دەیان مووشەک لە ئێرانەوە بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵدراون.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز تەلئەڤیڤ و چەند ناوچەیەکی دیکەی ناوەندی ئیسرائیلیان هەژاند.
وەڵام بدەوه