ئیسرائیل له چواره‌م رۆژی جه‌نگدا ده‌ستی به گه‌ڕێكی تری هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازی و ناوه‌نده ئه‌تۆمی و شوێنه ستراتیجییه‌كانی ئێران كردووه، باس له ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه له شوێنی جیاجیا ده‌كرێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له ئاسمانی كرماشان، چه‌ند شوێنێكیان كرده ئامانج و دووكه‌ڵ له ئاسمانی ئه‌و شاره به‌رز ده‌بێته‌وه.
ده‌گوترێ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئیمامه‌ت له كرماشان ته‌قێنراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و بنكه‌یه، ژماره‌یه‌ك شوێنی تر كراونه‌ته ئامانج و باس له روودانی ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی ده‌وله‌تئابادی كرماشان ده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له زه‌نجان بنكه‌یه‌كی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل كرایه ئامانج و ئاگرێكی زۆر له بنكه‌كه به‌رز بووه‌وه. له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د و چه‌ند شوێنێكی تر هێرش رووی داوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل به‌رفراوانتر ببن.
دوێنێ له سێیه‌م رۆژی جه‌نگدا ئیسرائیل زیانێكی زۆری به تاران گه‌یاند و ده‌یان شوێنی ئه‌و شاره‌ی كرده ئامانج و دۆخێكی زۆر شێواوی له پایته‌ختی وڵاته‌كه هێنایه كایه‌وه. ئیسرائیل وێڕای كوشتنی سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سوپای پاسداران و جێگره‌كه‌ی، كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه سه‌ربازی و باڵه‌خانه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و نه‌وت و ده‌یان شوێنی تری كرده ئامانج.
شه‌وی رابردوو ئێرانیش ده‌ستی كرده‌وه و هه‌ندێك زیانی به حه‌یفا گه‌یاندووه و به‌هۆی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئێران، لانی كه‌م پێنج هاووڵاتیی ئیسرائیلی كوژراون.
وەڵام بدەوه