Kurdistan Press - ئیسرائیل فڕۆکەی نوێ بەکاردەهێنێت ئیسرائیل فڕۆکەی نوێ بەکاردەهێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل فڕۆکەی نوێ بەکاردەهێنێت

فڕۆكەی B-2 (تارمایی)، كە فڕۆكەیەكی ئەمریكییە و بە هەبوونی كۆمەڵێك تایبەتمەندی، لە فڕۆكەكانی تر جودای دەكاتەوە و هاوكات سەرچاوە میدیاییەكان پێشبینی ئەوەش دەكەن، ئەگەری هەیە لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا، ئیسرائیل لە شەڕی ئێراندا بەكاری بهێنێت.

تایبەتمەندییەكانی فڕۆكەی B-2 (تارمایی) ئەمریكی، ئەو تایبەتمەندییانەی هەیە:

- درێژی: 21 مەتر.

- پانی: 52.4 مەتر.

- بەرزی: 5.18 مەتر.

- کێشی بەتاڵ: 575 ,72 کیلۆگرام.

- کێشی باری زۆر: 600 ,170 کیلۆگرام.

- خێرایی زۆر: نزیکەی 1,010 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- بەرزیی فڕین: 18 هەزار مەتر.

- مەودای فڕین: 11 هەزار کیلۆمەتر بێ سووتەمەنیگرتنەوە لە ئاسمان.

- مەودای فڕین بە سووتەمەنیگرتنەوە: بێسنوور.

فڕۆکەی B-2 Spirit توانای هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەکی ناوەکی و نا - ناوەکی هەیە.

- توانای باری چەک: 23 هەزار کیلۆگرام

- دوو ژووری بۆمب کە دەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی چەک هەڵبگرێت

- توانای هەڵگرتنی بۆمبی تەقلیدی وەک GBU-31 JDAM هەیە.

- توانای هەڵگرتنی بۆمبی ناوەکی وەک B61 و B83 هەیە.

- سیستەمی ناوبردنی ورد (دەقیق) GPS هەیە.

- نرخی یەک فڕۆکە: نزیکەی 2.1 ملیار دۆلار (بە نرخی 2024).

- تێچووی گشتیی پڕۆگرامەكەی: نزیکەی 44.75 ملیار دۆلار.

- تێچووی كاتژمێرێك فڕین: نزیکەی 130 هەزار دۆلار.

- تێچووی چاککردنەوە و پاراستن: نزیکەی 3.4 ملیۆن دۆلار بۆ هەر فڕۆکەیەک لە ساڵێکدا.

جێی باسە، سەرچاوە میدیاییەكان و چاودێرانی سیاسی و سەربازی پێشبینی ئەوە دەكەن، كە ئیسرائیل لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا، لە شەڕی ئێراندا بەكاری بهێنێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه