ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رای گەیاند، كاروانێكی تری مووشەكی بالیستی و درۆن لە چوارچێوەی "بەڵێنی راستگۆیانە سێ" بەرەو ئیسرائیل هەڵدراون. لای خۆیەوە، ئاژانسێكی ئیسرائیلی پشتڕاستی گەیشتنی مووشەكەكانی كردەوە.
بەپێی رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، "ماگن داڤید ئادۆم" بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی ئیسرائیل ڕای گەیاند، تیمەکانیان بەرەو ئەو شوێنانە چوون كە مووشەكەكانی لێ كەوتووەتە خوارەوە، کە لە چوارچێوەی نوێترین كاروانی مووشەكە بالیستییەكانی ئێراندا هاوێژراون.
لەگەڵ ئەوەشدا، "ماگن داڤید ئادۆم" ئاشكرای كرد، تا ئێستە هیچ ڕاپۆرتێکیان لەبارەى بوونی هیچ بریندارێک پێ نەگەیشتووە.
وەڵام بدەوه