Kurdistan Press - ترەمپ نەیهێشت خامنەیی بکوژرێت ترەمپ نەیهێشت خامنەیی بکوژرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ نەیهێشت خامنەیی بکوژرێت

دوو بەرپرسی ئەمریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان وتووە، سەرۆكی ئەمریكا لە دوو رۆژی رابردوودا رێگەی نەداوە پلانی ئیسرائیل جێبەجێ بكرێت بۆ كوشتنی رابەری باڵای كۆمـ*ـاری ئیسلامیی ئێران.

ئاژانسەكە ئەم ئێوارەیە هەواڵەكەی بڵاوكردەوە و لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریكییەوە، كە ناویان ئاشكرا نەكراوە، ئەوەی ئاشكرا كردووە، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رێگەی نەداوە ئیسرائیل پلانی كوشتنی عـ*ـەلی خـ*ـامنـ*ـەیی، رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێ بكات.

یەكێك لەو بەرپرسانەی بۆ رۆیتەرز قسەی كردووە، كە بە گوێرەی سەرچاوەكە بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ئەمریكایە، دەڵێت، ترەمپ وتویەتی “ئایا ئێرانییەكان هیچ ئەمریكییەكیان كوشتووە تا ئێستا؟”

هەروەها دەڵێت بە ئیسرائیلییەكانی وتووە “نەخێر بۆ كوشتنی خامنـ*ـەیی، تەنانەت قسە لە بارەی بەئامانجگرتنی سەركردایەتی سیاسی ناكەین”.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه