بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەرچی پێگەی ڕژێمی ئێران هەیە لەناوی دەبەین.
بێنیامین نەتەنیاهۆ، لە نوێترین لێدواندا دەڵێ، بەم زوانە دەبینن، فڕۆكەكانی ئیسرائیل هەرچی پێگەی سەربازیی ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە لەناوی دەبەن.
دەشڵێ: پێگەی زۆر گرنگی پیتاندنی یۆرانیۆممان لە ئێران لەناو بردووە و تیمێكی بەرفراوانی زانایانی ئەتۆمیی ئێرانمان لە چالاكی خست.
دەشڵێ: ئێران 20 هەزار مووشەكی بالیستیكیی هەیە و هەموویان لەناو دەبەین.
وەڵام بدەوه