ئاژانسی میهری ئێرانی ڕایگەیاند: تاران بەشێوەیەکی فەرمی، هەریەک لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەمەریکای ئاگەدارکردووەتەوە، هێرشیکی فراوان دەکاتە سەر ئیسرائیل، بۆیە پشتیوانیی ئیسرائیل نەکەن.
ئاژانسی میهر ئاشکراشی کردووە، تاران هۆشداریی داوەتە هەرسێ وڵات، هێرش دەکاتە سەر تەواوی بنکە سەربازیی و کەشتییەکانیان، ئەگەر ڕێگە لە هێرشەکانی ئێران بگرن بۆ سەر ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەست بە هێرشێکی فراوان دەکات دژی ئیسرائیل، تاران ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەر وڵاتێک بەشداریی بکات لەڕێگرییی کردن لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەبنە ئامانجی هێزەکانی ئێران، دەشڵێت: تەواوی بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکە و وڵاتانی کەنداو، هەروەها کەشتی لە کەنداو و دەریای سوور بە ئامانج دەگرن.
ئەمڕۆ شەممە 14ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی فرانس لە زاری بەرپرسانی باڵای سەربازیی گواستوویەوە، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13-06-2025، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتنە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری راپەڕیو" چەندان هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجی لەنێو خاکی ئێراندا.
ئیسرائیل لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بنکە ئەتۆمییەکانی، نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهانی کردە ئامانج و بە گوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، زیان بەو بنکە ئەتۆمییانە گەیشتووە، بە پێی میدیای ئێرانی، لە هێرشەکاندا شەش زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوژراون.
وەڵام بدەوه