ئاژانسی هەواڵیی (ڕۆیتەرز) بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بڵاوی کردەوە، سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوا هۆشدارییان داوە لەوەی داعش دەتوانێت دۆخی خراپی ئاسایش بقۆزێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ سوریا و عێراق.
ڕۆیتەرز دەڵێ:: زیاتر لە ٢٠ سەرچاوە، لەوانە بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی لە سوریا، عێراق، ئەمریکا و ئەوروپا و هەروەها دیپلۆماتکارانی ناوچەکە، پێیان وایە کە داعش هەوڵ دەدات هیز بەدەست بهێنێتەوە.
ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە "ڕێکخراوەکە دەستیکردووە بە چالاککردنەوەی چەکدارەکانی لە هەردوو وڵات و هەروەها دەستیکردووە بە دەستنیشانکردنی ئامانجە ئەگەرییەکان و دابەشکردنی چەک و چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە، هەرچەندە دەرئەنجامی ئەو هەوڵانە تا ئێستا سنووردار دەردەکەون".
وەڵام بدەوه