Kurdistan Press - تو رکیا بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل تو رکیا بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تو رکیا بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیێنراوێكدا ئەمڕۆ دووشەم نۆی حوزەیران بڵاویكردەوە و رایگەیاند، دەستوەردانی هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەشتیی "مادلین" كە هاووڵاتی ئێمەیشی تێدابوو پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسای نێودەوڵەتییە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا هێرشی هێزەكانی ئیسرائیل بە "قێزەون" ناودەبات و دەڵێ، ئەوەی كراوە جارێكیتر سەلماندی كە ئیسرائیل دەوڵەتی تیرۆریستییە. 

دوێنێ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، فەرمانی بە سووپا كردووە، رێگە بە بەلەمی ئەو چالاكڤانانە نەدەن بگاتە غەزە و هەموو رێگەیەك دژیان بگرنەبەر كە هەوڵی شكاندنی گەمارۆكە دەدەن.

بەمەش ئیسرائیل توركیای توڕەكرد و لەبەیاننامەكەی ئەمڕۆیدا دەڵێت: ئەم هێرشە قێزەونەی حكوومەتی نەتەنیاهۆ كە هەڕەشەیە بۆ سەر ئازادیی دەریاوانی و تەناهی دەریایی، جارێكی تر سەلماندی كە ئیسرائیل دەوڵەتێكی تیرۆریستییە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا