شاره‌زایانى سه‌ربازى ده‌ڵێن، سه‌ركه‌وتنى به‌كارهێنانى درۆنى بچووك له‌لایه‌ن ئۆكرایناوه، توركیاى نیگه‌ران كردووه. چونكه توركیا به به‌رهه‌مهێنانى درۆنى گه‌وره ناسراوه و تا ئێسته بایه‌خى به درۆنى بچووك نه‌داوه، به پێچه‌وانه‌ى په‌كه‌كه كه له درۆنى بچووك ئه‌زموونى زیاتره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێرشى ئۆكراینا بۆ سه‌ر رووسیا به به‌كارهێنانى زیاتر له 100 فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان "درۆن"ى بچووك، ته‌وژمێكى نیگه‌رانى له توركیا دروست كردووه، ته‌نانه‌ت وای لێكردووه، به كۆى پرۆگرامى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى گه‌وره دا بچێته‌وه، به تایبه‌تى له توانایان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى فڕۆكه بچووكه‌كان.
سكاى نیوز باس له‌وه ده‌كات هه‌ر چه‌نده توركیا دیارترین به‌رهه‌مهێنه‌رى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ده‌هێنێت له جۆره‌ى به‌یره‌قدار فڕۆكه‌ى گه‌وره‌ن بۆ ئه‌ركى دوورمه‌ودا دروستكراون، ئاماده نیین بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى له‌ناكاوى پۆلێك فڕۆكه‌ى بچووك ببنه‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى توركیا چه‌ند جۆرێك فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى بچووكى هه‌یه له‌وانه Kargu وSongar كه ده‌توانن كرده‌ى خۆكوژى و ته‌قه‌ى سووك بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته به پڕۆگرامێكى سه‌ربازى ته‌واو به‌كارنه‌هاتوون. به پێچه‌وانه‌ى په‌كه‌كه كه ئه‌زموونێكى زیاترى له فڕۆكه‌ى بچووك هه‌یه.
بۆیه هێرشه‌كانى ئۆكراینا وا ده‌كات توركیا پێداچوونه‌وه‌یه‌كى ستراتیژى بۆ پرۆگرامى به‌رهه‌مێهانى درۆن بكات
وەڵام بدەوه