Kurdistan Press - هەزاران بەڵگەنامەی ئیسرائیل کەوتە دەست ئێران هەزاران بەڵگەنامەی ئیسرائیل کەوتە دەست ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەزاران بەڵگەنامەی ئیسرائیل کەوتە دەست ئێران

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمیی ئێران، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویان کردەوە، دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەیان گەورەترین ئۆپەراسیۆنی هەواڵگریی لە دژی ئیسرائیل ئەنجام داوە، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر بەڵگەنامەی هەستیاردا گرتووە کە تایبەتن بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەزاران بەڵگەنامەی ستراتیجی و زۆر نهێنی لەناو ئیسرائیلەوە گواستراونەتەوە بۆ ئێران. ئاماژە بەوەش کراوە، ئۆپەراسیۆنەکە ماوەیەک پێش ئێستە ئەنجام دراوە، بەڵام بەهۆی هەستیاریی بابەتەکەوە بە نهێنی هێڵدراوەتەوە.

ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک پێش ئێستە دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، گرتنى دوو گەنجی ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران ڕاگەیاند، هەرچەندە تا ئێستە بە فەرمی پێوەندیی نێوان ئەو دوو کەسەى کە گیراون لەگەڵ ئەم ئۆپەراسیۆنە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

تا ئێستە، بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر بانگەشەکانی ئێران نەداوە، هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و ڕەتیشیان نەکردووەتەوە.

جێی ئاماژەیە، گرژیی هەواڵگری و تەناهیی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام لە زیادبووندایە و هەردوولا چەندان ئۆپەراسیۆنی نهێنی و ئاشکرایان لە دژی یەکتر ئەنجام داوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه