چوار سەربازی ئیسرائیلی لە غەززە کوژران و هەوڵی ڕفاندنی سەربازێکی بریندار درا
لە کاتێکدا کە لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری غەززە بەردەوامە، بەپێی سەرچاوەکانی كه‌ناڵى (ئەلعەرەبییه)، چوار سه‌ربازى ئیسرائیلی له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى باڵەخانەیەكی بۆمبڕێژكراودا لە (خان یونس)، کوژران.
هەروەها سەرچاوەکانى ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 6ى 6ى 2025) کە ١١ سەربازی دیكه‌ى ئیسرائیلی بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە.
له دواى برینداربوونى سه‌ربازه‌كان، هه‌وڵى ڕفاندنی یه‌كێك له برینداره‌كان درا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستی پێهێنرا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل پێشڕەوییان کردبوو بۆ ناوچەکانی باشووری خان یونس. په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئیسرائیل به‌هاوكارى هێزه ئاسمانییەکان پێشڕەوییان کردووە، به شێوه‌یه‌ك هەرکەسێک لە ناوچەکانی لەشکرکێشی هەوڵی جموجۆڵی بدایه، ده‌كرایه ئامانج.
لە ١٨ی ئازارەوە ئاگربەستێکی ناسکی دوو مانگی نێوان ئیسرائیل و حەماس داڕما. هێزەکانی ئیسرائیل لە ١٧ی ئایارەوە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کەرتی غەززە چڕتر کردووەتەوە و جەختیان لەسەر ئیرادەی خۆیان بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی ماوەتەوە و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی غەززە و نەهێشتنی حەماس کردووەتەوە.
وەڵام بدەوه