كەناڵی (ئەلجەزیرە) بڵاوی كردووەتەوە، ئەمشەو پێنجشەممە 5ی 6ی 2025، هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل كەناراوی باشووری شاری بەیرووتیان لە لوبنان 7 جار بۆردوومان كردووە.
ئەم هێرشانە لەدوای ئەوە هات كە سوپای ئیسرائیل بانگەوازی بڵاو كردبووەوە خەڵكی ئەو ناوچانە شوێنەكە چۆڵ بكەن، بەهۆی ئەوەی هێرش دەكاتە سەر حزبوڵای لوبنانی كە ناوچەكە بەكار دەهێنن.
میدیاكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە: لەدوای ئاگربەستەوە ئەو گەورەترین هێرشە كرابێتە سەر كەناراوەكانی باشووری بەیرووت.
وەڵام بدەوه