Kurdistan Press - وڵاتانی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ دروستبوونی دو دەوڵەت دەکەن وڵاتانی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ دروستبوونی دو دەوڵەت دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وڵاتانی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ دروستبوونی دو دەوڵەت دەکەن

 

بۆ یەكخستنی هەڵوێستەكانیان و ئامادەكاریی بۆ لووتكەی نێودەوڵەتی لەبارەی دروستكردنی دوو دەوڵەت، كە بڕیارە 17 بۆ 20ـی حوزەیران بە سەرپەرشتیی فڕەنسا و سعوودیە لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمەریكا ڕێك بخرێت. وەزیرانی دەرەوەی فڕەنسا، سعوودیە، میسر، ئوردن بە نهێنی و دوور لە چاوی كامێرای ڕۆژنامەنووسان كۆبوونەوە، نەتەنیاهۆش رای گەیاند، ئەوروپا پشتگیریی حەماس دەكات.

سەرچاوەیەكی دیپلۆماسیی فڕەنسی ئاشكرای كردووە، كۆبوونەوەی هاوبەشی فڕەنسا و سعوودیە و ئوردن و میسر، تیشكی خستووەتە سەر پرسی دروستكردنی دوو دەوڵەت و پشتگیریكردنی نێودەوڵەتی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو جووڵە سیاسییە لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی ئیسرائیل كە قەیرانی مرۆیی لە ناوچەكە هێناوەتە ئارا، دروست بووە.

ژان نۆئێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا، دوێنێ هەینی میوانداریی وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە، ئوردن و میسر كرد، بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ لووتكەیەك لەبارەی دروستكردنی دوو دەوڵەت لە ئیسرائیل و فەلەستین بكەن، شاندی وڵاتانی بەشداربووی كۆبوونەوەكە، پێكهاتبوون لە وەزیری دەرەوەی سعوودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن سەفادی و وەزیری دەرەوەی میسر بەدر عەبدولعاتی.

 ئان كلێر لێجندر ڕاوێژكاری سەرۆكی فڕەنسا ئیمانوێل ماكرۆن بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی هەینی لە بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریدا بۆ كۆنفرانسەكە ڕای گەیاند: لە چوارچێوەی شەڕی غەزە و فراوانبوونی پرۆسەی نیشتەجێكردن لە كەناری ڕۆژئاوا، پێویستییەكی بەپەلە هەیە بۆ گەڕان بەدوای چارەسەرێكی سیاسیدا.

ئان كلێر هەروەها گوتی: "دەبێت لووتكەی مانگی حوزەیران، هەنگاوێكی یەكلاكەرەوە بێت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی دوو دەوڵەت. گوتیشی: دەبێت لەو لووتكەیە دەست بەكردار بكەین بۆ كۆتاهێنان بە شەڕی غەزە و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین." كلێر دووپاتی لەوە كردەوە،  پێویستە "داماڵینی چەك و حەماس نەمێنێت" بۆ ئەوەی بتوانین چوارچێوەیەكی بەهێز بۆ دوا ڕۆژ بنیات بنێین

هاوكات بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە گرتە ڤیدیۆیەكدا رەخنەی لە هەریەك لە كیەر ستامەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فڕەنسا، مارك كارنی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا گرت.

نەتەنیاهۆ، سەرۆك و سەركردەی ئەو وڵاتانەی بەوە تۆمەتبار كرد كە لایەنگریی "كۆمەڵكوژان، دەستدرێژیكاران، بكوژانی منداڵان و رفێنەران دەكەن."

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش كرد، بەشێك لە سەركردەكانی ئەو وڵاتانە كە هاوپەیمانیی ئیسرائیلیشن، دەیانەوێت "ئیسرائیل پاشەكشە بكات و قبووڵی بكات كە سوپای كۆمەڵكوژانی حەماس بمێنێتەوە."

نەتەنیاهۆ لە گرتە ڤیدیۆكەیدا گوتی، حەماس دەیەوێت ئیسرائیل لەناو ببات و گەلی جوو بسڕێتەوە. گوتیشی گرووپە چەكدارە فەلەستینییەكە پێشوازیی لە رەخنە هاوبەشەكەی بەریتانیا، فڕەنسا و كەنەدا لە شێوازی بەڕێوەبردنی جەنگ لەلایەن ئیسرائیلەوە كردووە.

ئیسرائیل لە 18ـی ئادارەوە هێرشەكانی بۆ سەر غەزە دەست پێ كردووەتەوە، ئەوەش دوای ئاگربەستێكی دوو مانگە لە شەڕەكە كە بەهۆی هێرشی حەماس لە حەوتـی ئۆكتۆبەری 2023 دەستی پێ كرد.

هێرشەكە بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، بووە هۆی كوژرانی هەزار و 218 كەسی سڤیل و بەبارمتەگرتنی 251 كەس

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه