مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران رای گه‌یاند، سوودوه‌رگرتن له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئاشتیخوازانه، مافێكی سه‌ره‌كیی ئێرانه و له‌و مافه خۆش نابن.
ئه‌و روونی كرده‌وه به‌گوێره‌ی په‌یمانی ئێن پی تی، مافی ئێرانه سوود له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی وه‌ربگرێت، بۆیه به‌گوێره‌ی مافه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان درێژه به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌و لێدوانه‌ی پزیشكیان له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا پێداگره له‌وه‌ی كۆتایی به چالاكیی ئه‌تۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت.
پزیشكیان ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد كه له میانه‌ی دانوستانه‌كاندا ئاراسته‌ی ئێران كراون و گوتی، هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه، ناتوانێ ئه‌و مافه له ئێران بستێنێته‌وه و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران له‌و مافه بێبه‌ش ببێت.
جێی باسه چوار گه‌ڕی دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام هێشتا به هیچ رێككه‌وتنێك نه‌گه‌یشتوون.
ئێران حه‌ز ده‌كات به هه‌مان رێژه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی 2015 كه له نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و وڵاته‌كه‌دا واژوو كرابوو، درێژه به چالاكییه‌كانی بدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ناخوازێت هیچ رێژه‌یه‌ك بپیتێنێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران رای گه‌یاند، به‌مزووانه كاتی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی پێنجه‌می دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له نوێترین هه‌ڵوێستیشدا ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریكا، باسی له‌وه كردووه كه پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ی نزمیش بێت، ده‌توانێت بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كار بهێنرێت.
وەڵام بدەوه