هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی گفتوگۆكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران، ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارێزگار و توندڕۆی ئێران وای پێشان دەدەن كە ناچاری گفتوگۆ و خۆرادەستكردن بۆ واشنتن نین، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە دەڵێت، تا ئێستە ئەمەریكا نەیاری گەلی ئێرانە، بەتایبەتی دوای فەرمانی كوشتنی قاسم سلێمانی لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە.
ئەمڕۆ لە میانی پێشكەشكردنی وتەیەكی لە تاران، لیوا حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران گوتی، گەلی ئێران كوژرانی قاسم سلێمانی لەیاد ناكات، وا سەیری ترەمپ دەكات كە بكوژی یەكێكە لە گەورەترین پاڵەوانە نەتەوەییەكانی، چۆن دەكرێ ئەوەی ئێمەی بە تیرۆریست وەسف كردووە ئەمڕۆ باسی دۆستایەتیمان بكات.
سەلامی رەخنەی لە بەردەوامیی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر وڵاتەكەی گرت كە رێگری لە گەیشتنی دەرمان بۆ نەخۆشان كردووە، ئاماژەی كرد، گەلی ئێران سەردەمی باڵادەستیی ئەمەریكا لە كاتی فەرمانڕەوایەتیی رەزا پەهلەوی لەیاد نەكردووە، كاتێك كۆنترۆڵی چارەنووسی سیاسی و ئابووری ئێرانی دەكرد، بۆیە گەڕانەوەی ئەو باڵادەستییە رەت دەكاتەوە.
بەپێی نوێترین زانیاری لەبارەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمەریكا كە چوار گەڕی ساز كراوە، ئەمەریكا پێشنیازێكی نووسراوی داوەتە ئێران لەبارەی شێوەی ئەو رێككەوتنەی ترەمپ دەیەوێت، ئەو ئێرانی سەرپشك كردووە بە قبووڵكردنی یان رووبەڕووبوونەوەی بژارەیەكی سەختتر.
وەڵام بدەوه