دادگای تێهەڵچوونەوەی تایبەت بە گەندەڵی لە مۆریتانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە تۆمەتی خراپبەکارهێنانی دەسەڵات و پۆست و شاردنەوەی داهاتی تاوانکاری، سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر محەممەد وەلەد عەبدولعەزیز، سەرۆکی پێشووی مۆریتانیادا سەپاند.
سەرۆکی دادگا ئەم بڕیارەی دوای چەند مانگێک لە دادگاییکردنەکە دەرکرد کە مشتومڕێکی بەرفراوان و گرنگیدانێکی زۆری لای خەڵکی مۆریتانیا بەدوای خۆیدا هێنا. ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکەش، لایەنگرانی سەرۆکی پێشوو لەناو هۆڵی دادگا ناڕەزایەتییان دەربڕی و هێزە ئەمنییەکان دەستوەردانیان کرد بۆ دوورخستنەوەیان لە هۆڵی دادگا.
عەبدولعەزیز لە ساڵی 2009 تا 2019 سەرۆکی مۆریتانیا بوو، پاشان دەسەڵاتی بەجێ هێشت و ڕادەستی محەمەد وەلەد شێخ غەزوانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی مۆریتانیای کرد.
وەڵام بدەوه