كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ڕێككەوتنێكی هاوكاریی ئابووریی لەگەڵ قەتەر بە بەهای ترلیۆنێك دۆلار كردووە، ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: ڕێككەوتنەكە لەگەڵ قەتەر پەیوەندییەكانی هەردوولا بەهێز دەكات.
هاوكات ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمریکا و قەتەر ڕێککەوتنی بەرگرییان واژۆ كردووە، کە بەهای گرێبەستەکە 200 ملیار دۆلارە و كڕینی 160 فڕۆكەی بۆینگ لەخۆ دەگرێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی هاتنی بۆ سعوودیە پێشوازییەکی فەرمیی گەورەی لێکرا، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ کەنداو کە ئیماراتیش دەگرێتەوە.
ئەمیری قەتەر دووپاتی کردووەتەوە کە دەوحە و واشنتۆن دەتوانن بەردەوام بن لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
وەڵام بدەوه