ترەمپ دەڵێت، دەمەوێ لەگەڵ ئێران رێکبکەوم بەڵام ئەوان هاوکاری حووسییەکان ڕاناگرن، محەمەد بن سەلمانیش دەڵێت، هاتنی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتنی ئاشتییە بۆ ناوچەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دووەم ڕۆژی سەردانی کردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری کرد لە لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەندا، دوێنی لەگەڵ گەیشتنی بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیاری دا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت ئەمەش میدیاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.
ئاژانسەکانی سعوودیا بڵاویان کردووەتەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری حکوومەتی راگوزەری سووریا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەرێنی بووە لەسەر هەموو ئاستەکان.
لە لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە: ''دەمەوێت لەگەڵ ئێران بگەمە رێککەوتن بەڵام ئەوان دەبێت شەڕی بە وەکالەت لە ناوچەکە ڕابگرن.
شازادەی کوەیت لە لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو گوتی: سووپاسی سەرۆکی ئەمریکا دەکەم، بەهۆی ئەوەی دەیەوێت ناوچەکەمان دووربێت لە ئاژاوە و هەمیشە هەوڵی داوە ئاشتی بەرقەرار بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها سوپاسی شازارەی جێنشین محمد بن سەلمان و سەرۆک وەزیرانی سعودیه سەبارەت به ئامادەکارییه تایبەتەکان بۆ ئەنجامدانی ئه م لووتکهیە.
محمد بن سەلمان لە لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو گوتی: ئەم کۆبوونەوەیەمان بۆ ئەوە ئەنجامداوە رێککەوتنی ستراتیجی لەگەل ئەمریکادا بکەین و زیاتر پێشبکەوین.
وەڵام بدەوه