ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێک لە کۆشکی سپی رایگەیاند: ڕەنگە سبەی چوارشەممە لە شاری ڕیازی پایتەختی سعوودیە، سەرۆک ترەمپ "بە شێوەیەکی نافەرمی" چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی سووریا بکەوێ.
ئەو بەرپرسە گوتیشی: ئەم دیدارە "دیداری سڵاوە" سەرۆک ترەمپ رەزامەندیی دەربڕیوە بەوەی تا لە سعوودیەیە لە نزیکەوە سڵاوێک لە ئەحمەد شەرع بکات، بەڵام دیدارەکە چرکەساتێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سووریا
وەڵام بدەوه