ئەمڕۆ سێشەممە 13/5/2025 بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرا،ئیل ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتودا سوپای ئیسرا،ئیل بە "بە هەمو تواناییەوە" دەچێتە ناو کەرتی غە،ززە و دەشتوانن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بگەنە ئاگربەست.
ئەم وتانەی نەتەنیاهۆ، لە دیدارێکدا بوو لەگەڵ سەربازانی یەدەگی سوپای ئیسرا،ئیل ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتودا بە هەمو هێزێکەوە دەچینە ناو غە،ززەو بۆ تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و شکستپێهێنانی حە،ماس .
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ ڕێگایەک بۆ ڕاگرتنی شەڕ نامێنێت، دەتوانن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بگەنە ئاگربەست، بەڵام بەرەو پێشەوە دەڕۆن.
باسی لەوەشكرد، وڵاتەكەی بەردەوامە لەگەڕان بۆ دۆزینەوەی وڵاتێك کە دانیشتوانی کەرتی غە،ززە لە خۆبگرێت.
وەڵام بدەوه