بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و رادەستکردنی چەکەکانی پەکەکە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان و ئارامیی ناوچەکەمان و بەهێزکردنی برایەتیی هەمیشەیی گەلەکەمان بە گرنگ دەزانین.
بڕیارەکە تەواوی باڵەکانی رێکخراوەکە لە عێراق، سوریا و ئەورووپاش دەگرێتەوە.
تەنها مشەخۆرانی خوێن و فرمێسک دۆڕاندوویانە و ئەوانەش کە براوەن، گەلانی تورکیا و براکانی هەموومان هاووڵاتیی نمرەیەکی کۆماری تورکیاین.
سوپاسی پارتە سیاسییەکان، میدیاکاران و هەموو ئەوانە دەکەم کە رەنجیان کێشاوە، بەناوەی خۆم و گەلەکەمەوە سوپاسیان دەکەم.
یەکێک لە گەورەترین براوەی بڕیارەکەی ئەمڕۆ، کەس و کاری شەهیدان، زیانبەرکەوتووانی سەنگەر، هێزەکانی ئاسایش و دایکانی ئامەدو رۆڵەکانیانن.
لایەنێکی دیکەی براوەی پرۆسەکە برا کوردەکانمانن کە ساڵانێکە بەهۆی تیرۆرەوە رۆڵەکانیان لەدەستداوە، رووبەڕووی چەندین کێشەی مادی و مەعنەوی بوونەتەوە و لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون.
وەڵام بدەوه