ترەمپ: سەردانەکەم بۆ سعودیە و ئیمارات و قەتەر مێژوویی دەبێ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا سەردانەکەی سبەی بۆ سعوودیە و دواتر ئیمارات و قەتەر بە سەردانێکی مێژوویی وەسف کرد.، ئەمەش لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هات.
هاوكات سعوودیە بە سەرۆکایەتیی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، لە دوایین دانیشتنی خۆیدا پێشوازیی لە سەردانی فەرمیی دۆناڵد ترەمپ بۆ سعوودیە کرد.
بڕیارە سبەی سێشەممە، فڕۆكەیەكی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بنیشێتەوە و تێیدا دۆناڵد ترەمپ بگاتە وڵاتەكە.
وا بڕیارە ترەمپ سەردانی سعوودیە و ئیمارات و قەتەر بكات و چەند ڕێككەوتنێكی گرنگ و مێژوویی لە بواری جیاجیادا بكرێن.
وەڵام بدەوه