وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هیندستان هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بێت، ئه‌وانیش چیتر هێرش ناكه‌ن. لێدوانی نوێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی پاكستان له‌و زیانانه‌ی به هیندستانی گه‌یاندووه رازییه و پێی وایه تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی هیندستانی كردووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د ئیسحاق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رای گه‌یاند، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێی گوتووه، ئێسته تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی هیندستانه و ئه‌گه‌ر هیندستان واز بێنێت و وه‌ڵام نه‌داته‌وه، ئه‌وا كێشه‌كه لای پاكستان كۆتایی پێ هاتووه.
ئه‌و گۆڕانكارییانه له كاتێكدا كه ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێن بڵاوی كرده‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار به‌رپرسانی پاكستان و هیندستان راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه كردووه، به له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ندییه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنن و تووشی هه‌ڵه‌ی ستراتیجی نه‌بن.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پاكستان رای گه‌یاندبوو، له تۆڵه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی هیندستان بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی، ده‌ستی به ئۆپراسیۆنێك دژی هیندستان كردووه و كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی سه‌ربازیی هیندستانیان كردووه‌ته ئامانج. هاوكات باسی كردبوو توانیویانه شه‌ش مووشه‌كی هیندستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی له خاكی پاكستان بكه‌ونه خواره‌وه.
بی بی سی بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌نجامی هێرشی تۆپخانه‌كانی پاكستان له كشمیر، به‌رپرسێكی باڵای هیندی كوژراوه و لانی كه‌م دوو كه‌سی تر بریندار بوون.
هاوكات سوپای هیندستان بڵاوی كرده‌وه، پاكستان ته‌نانه‌ت ده‌ستی بۆ مووشه‌كی دوورهاوێژ و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بردووه و له سنووره‌كانی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی هیندستان، باسی له‌وه‌ش كردووه كه پاكستان هه‌وڵی داوه هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئاسمانییه‌كانی هیندستان و به درێژایی سنووریش چه‌كی قورسی جێگیر كردووه
پاكستان ده‌ڵێت بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی هیندستان، فڕۆكه‌خانه و ناوه‌ندێكی مووشه‌كیی هیندستانی له‌ناو بردووه، ئه‌مه‌ش له تۆڵه‌ی هێرشی مووشه‌كیی هیندستانه كه یه‌كێكیان له نزیك ئیسلام‌ئابادی پایته‌خت كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سوپای پاكستان له راگه‌یه‌نراوێكی تردا ئاماژه‌ی دابوو كه له ئاكامی هێرشێكدا، توانیویانه سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S400ی هیندستان له‌ناو ببه‌ن، له هێرشێكی سایبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕی هیندستانی داخستوون.
ئاڵۆزییه‌كان له‌وه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه 23ی مانگی نیسان له كشمیر ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له گه‌شتیاران كرد و به‌هۆیه‌وه 26 كه‌س كوژران و 17ی تر بریندار بوون. رووداوه‌كه به كاره‌ساتبارترین رووداوی تیرۆریستی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی هیندستان لێك درایه‌وه. ئه‌وكات ئارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، هێرشه‌كه‌ی به تیرۆریستی ناساند و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه بكه‌رانی سزا ده‌دات. ڕۆژی چوارشه‌م 30ی نیسان نارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی دا تۆڵه‌ی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی كشمیر بستێننه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌كه‌یش دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك جێبه‌جێ كرا.
دوای ئه‌و رووداوه شه‌وی شه‌ش له‌سه‌ر حه‌وتی ئایار هیندستان هێرشێكی ئاسمانی كرده سه‌ر پاكستان كه به‌هۆیه‌وه 31 كوژراو و زیاتر له 50 برینداری لێ كه‌وته‌وه، سوپای هیندستان به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، نۆ شوێنی پاكستانیان كردووه‌ته ئامانج و ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان زۆر ورد و پلانداڕێژراو بووه.
هه‌ر ئه‌و رۆژه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئاگادار كرده‌وه كه له كات و شوێنی گونجاو‌دا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی هیندستان ده‌ده‌نه‌وه و به‌پێی ماده‌ی 51ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و مافه بۆ پاكستان پارێزراوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان گوتی ئه‌وه‌ی هیندستان كردوویه‌تی دژی ئاشتیی جیهانی و ئاسایشی پاكستانه.
كشمیرییه‌كان تا 2019 جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بوو، به‌ڵام نارندرای سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و مافه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه له‌و كاته‌وه پشێوییه‌كان له كشمیر زیاتر بوون.
زۆربه‌ی دانیشتووانی كشمیر مسوڵمانن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیند قبووڵی نه‌كردووه و به‌شێك له دانیشتووانی كشمیریش ده‌خوازن به پاكستان بلكێنرێن و له‌لایه‌ن پاكستان پاڵپشتی ده‌كرێن.
وەڵام بدەوه