سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكی و حووسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیسرائیل خۆی به‌رگری له خۆی ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكی و حووسییه‌كان ڕایگه‌یاند، یه‌ك بنه‌ما هه‌یه كه پەیڕەوی ده‌كات، ئه‌ویش بریتییه له‌و ڕاستییه‌ی ئیسرائیل خۆی به ته‌نیا به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رگری له خۆی ده‌كات.
هاوكات مێدیای ئیسرائیلی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له باره‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، جۆرێكه له ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل.
سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، حووسییەکان بڕیاریان داوە خۆیان ڕادەست بکەن و هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمەریکا ڕادەگرن، هەر بۆیە ئەمەریکاش هێرشەکانی لە دژی حووسییەکان ڕادەگرێت.
وەڵام بدەوه