Kurdistan Press - ئیسرائیل جەنگی راگەیاند ئیسرائیل جەنگی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل جەنگی راگەیاند

ده‌سته‌ى په‌خشى ئیسرائیل ئاشكراى كرد، حكوومه‌تى ئیسرائیل به‌ فه‌رمى بڕیارى داوه‌ هێرشى تر بكاته‌ سه‌ر حكوومه‌تى سووریا و بۆ ئه‌مه‌ش سوپاى ئیسرائیل خۆى ئاماده‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى ئایار، ده‌ستى په‌خشى ئیسرائیل، كه‌ دامه‌زراوه‌ى میدیایى فه‌رمى ده‌وڵه‌ته‌، بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، حكوومه‌تى ئیسرائیل خۆى بۆ چه‌ندان هێرشى تر بۆ سه‌ر سووریا ئاماده‌ ده‌كات كه‌ ئامانجه‌ حكوومییه‌كانى سووریایش ده‌گرێته‌وه‌.

میدیاى فه‌رمى ئیسرائیلى ده‌شڵێ، "سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌زیرى به‌رگى واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ كردووه‌ و سوپایش ئاماده‌كاریى ده‌كات". میدیاكه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى هێرشه‌كانى داهاتوو ده‌ڵێ، "ئاراسته‌كردنى په‌یامێكه‌ بۆ رژێمى نوێى سووریا له‌وه‌ى كرده‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ دژى دانیشتووانى درووز ئه‌نجام نه‌دات".

به‌ره‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هێرشى كرده‌ سه‌ر كۆشكى كۆمارى له‌ دیمه‌شق، سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى سووریا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى كردووه‌ و به‌ "هه‌ڵكشانێكى ترسناكى" زانیوه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى سووریا له‌سه‌ر ئاراسته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ "مقاوه‌مه‌" به‌رده‌وام ده‌بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه