Kurdistan Press - ئیسرائیل هاتە دەنگ لەسەر تەقینەوەی بەندەر عەباس ئیسرائیل هاتە دەنگ لەسەر تەقینەوەی بەندەر عەباس | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هاتە دەنگ لەسەر تەقینەوەی بەندەر عەباس

رۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیل به‌ ناوى به‌رپرسانى سه‌ربازى، ره‌تی كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى له‌ به‌نده‌ر عه‌باسى ئێران رووی داوه‌، هیچ پێوه‌ندییه‌كى به‌ سوپاى ئیسرائیل هه‌بێت. كه‌چى ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ده‌ڵێ، "ئیسرائیل جارێكى تریش هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره‌"

 ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ى نیسان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌نده‌ر عه‌باسى باشوورى ئێران رووی دا و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كان، تا ئێسته‌ 516 كه‌س بریندار و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ چوار كه‌س كوژراون. رۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیلى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى سه‌ربازى بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ هیچ پێوه‌ندییه‌كى به‌ ئیسرائیله‌وه‌ نییه‌.

كه‌چى ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ساڵى 2020 هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى كراوه‌ته‌ سه‌ر سیستمى كۆمپیوته‌ریى به‌نداوى به‌نده‌ر عه‌باس، ئه‌وكات واشنتن پۆست دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، ئیسرائیل له‌ پشت هێرشه‌كه‌وه‌ بووه‌.

 هه‌ر سكاى نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌، گازێكى ژه‌هراوى له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ تیمه‌كانى فریاكه‌وتن ناتوانن به‌ ته‌واوى نزیك ببنه‌وه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه