Kurdistan Press - ئیسرائیل ئامادەکاری تەواوکرد ئیسرائیل ئامادەکاری تەواوکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ئامادەکاری تەواوکرد

لەوكاتەی گفتوگۆی ئەتۆمیی ئێران بەردەوامە، هەریەك لە تاران و تەلئەبیب دەستەوەستان نەوەستاون، ئەوان خۆیان بۆ قۆناغی دوای شكستهێنانی گفتوگۆكان ئامادە دەكەن، بەپێی راپۆرتەكان ئێران پلانی بەنهێنیكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكانی داوە و ئیسرائیلیش بەنیازە لە حاڵەتی كۆتاهاتنی رێگەچارەی دیپلۆماسی، هێرش بكاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی تاران.

ئێستە سوپای ئیسرائیل خەریكی ئەمباركردنی چەكێكی زۆرە كە لە ئەمەریكاوە لە رێگەی پردێكی ئاسمانییەوە بۆی رەوانە دەكرێت، وەك رۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی باسی دەكات، دەڵێت، بەر لە چەند هەفتەیەك هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل چەند بۆمبێكی حەشارگەبڕی وەرگرتووە، جیا لە بۆمبی قورس و ناوەند كە كێشی هەریەكەیان لە نێوان تۆنێك بۆ تۆنێك و نیوە و لە رێگەی كەشتییەكانەوە بۆی هاتوون.  

رۆژنامەكە ئاماژە دەكات، بەم دواییە چەكێكی زۆر لە جبەخانەكانی سوپای ئەمەریكا لە ئەوروپا و ناوچەی تر گەیشتوونەتە فڕۆكەخانەی نەفاتیمی سەربازی لە نەقەب، كە بریتین لە جۆری جیاوازی بۆمب و مووشەك و سیستمی پاراستنی فڕۆكەكان لە مووشەك، جیا لە گەیشتنی سیستمی زیاتری مووشەكی ساد بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و پاراستنی ئاسمانی ئیسرائیل لە مووشەكە باڵیستییەكان.

بەپێی رۆژنامە پڕكردنی جبەخانەكانی ئیسرائیل بە چەكی جۆراوجۆر تەنیا پێوەندیی بە فرەوانبوونی شەڕی غەزەوە نییە، بگرە ئامادەدسازییەكە بۆ بەكارهێنانی لە حاڵەتی شكستهێنانی گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران و دەستپێكردنی پەنابردن بۆ بژارەی سەربازی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه