Kurdistan Press - پڵانی B ئێران بەرامبەر ئەمریکا ئاشکرا بوو پڵانی B ئێران بەرامبەر ئەمریکا ئاشکرا بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڵانی B ئێران بەرامبەر ئەمریکا ئاشکرا بوو

بە فەتوایەک رێبەرى باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران، ‌ رێگه‌ به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق بۆ مانۆڕكردن بەرامبەر‌ فشاره‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات.

 بە گوێرەی راپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی‌ "شه‌رق ئه‌وسه‌تی لەندەنی"، گرووپه‌ چه‌كداره‌کانی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق" فه‌توایه‌كیان له‌ عه‌لی خامەنەیی، رێبەرى باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی بەرپەچدانەوەی زیانەکان  پێگەیشتووە، فەتواکە‌ رێگه‌ به‌ مانۆڕكردنی ئەو گرووپانە ده‌دات بەرامبەر فشاره‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا.

رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌تی لەندەنی" له‌ زاری‌ چەند سه‌رچاوه‌یەکەوە‌ بڵاوی کردەوە: بەمەبەستی به‌رگریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، فه‌تواكەی خامنەیی‌ فەرمانی به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان داوه‌ تاوەکو پلان B ئاماده‌ بكه‌ن، ئەگەر دانوستانه‌كانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان شکستهێنا.

 ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی‌ قودسی‌ سوپای پاسدارانی‌ ئێران، تیمێكی ئێرانی بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ڕاسپارده‌یه‌كی پێشوو سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشی گرووپە چەکدارەکان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق  جێگیرکردووە.

بڕیارە ڕۆژی شەممە، 2025-04-12، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بەچەند پرسێک لە شانشینی عومان کۆ ببنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه