ئەمریکا و کۆریای باشور لەسەر پلانێک ڕێککەوتون بۆ گواستنەوەی پاتری موشەکی پێشکەوتوی ئەمریکی پاتریۆت لە وڵاتی ئاسیاییەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی کاتی، ئەوەش هەنگاوێکە کە پێدەچێت پەیوەندی بە هەڵمەتی سەربازییەوە هەبێت کە واشنتن سەرکردایەتی دەکات دژی حوسییەکان لە یەمەن.
ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشور بڵاویکردەوە، هەردولا لە مانگی (ئازار/3)ی ڕابردودا گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر "جێگیرکردنی بهشێك" لەو پاتریانەی پاتریۆت PAC-3 بۆ ماوەی مانگێک، ئەوەش یەکەمجارە سەروەت و سامانی سەربازی ئەمریکا لە کۆریای باشورەوە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەیەکی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی ئاسیا
پاتری پاتریۆت لە کۆریای باشور وەک بەشێک لە سیستەمێکی بەرگری موشەکی بەکاردێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە بالیستی و ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور
تۆڕی ئێن بی سی نیوز-ی ئەمریکی پێشتر ئاشکرای کردبو، کە پیت هێگسێس وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی دو پاتری ئەو سیستەمە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی بەرگرییەکانی ئەمریکا لەوێ، هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی حوسییەکان.
بهپێی یۆنهاپ، ئەو هەنگاوە نیگەرانی لەناو سیئۆلدا دروستکرد کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەنگاو دەنێت بەرەو گرتنەبەری سیاسەتێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا و لەوانەیە دواتر پێویست بکات کۆریای باشور تێچوی زیاتر لە ئەستۆ بگرێت یان چاو بە جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەوێدا بخشێنێتەوە
فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆریای باشور "پابەندبونی پتەوی خۆی بە بەرگری لە نیمچە دورگەی کۆریا" دوپاتکردەوە، بەڵام بە ئاماژەدان بە سیاسەتی ناوخۆیی پنتاگۆن خۆی لە ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر بەدورگرت.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕونیکردەوە، "هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی کەرەستە و کارمەندان وەک بەشێک لە پلانی خولانەوەی کۆریا جێگیر دەکەن، لە هەمان کاتدا ئامادەیی بەرزی شەڕکردن لەسەر نیمچە دورگەی کۆریا دەپارێزن وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو"

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه