بە مۆڵەتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە بەندیخانە دەرهێنراو ڕەوانەی لای هاوسەری کراوە.
میدیاکانی باکووری کوردستان و میدیاکانی تورکیا رایانگەیاندووە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە داوای مۆڵەتی بینینی باشاک دەمیرتاشی هاوسەری کردووە کە بڕیارە نەشتەرگەریی بۆبکرێت، بەڵام سەرەتا دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕەتیان کردۆتەوە، دواتر لەسەر مۆڵەتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕێگە بە دەمیرتاش دراوە کە سەردانی هاوسەری بکات.
رۆژی هەینی دەمیرتاش لە بەندیخانەی ئەدرینەوە بۆ ئیستانبوڵ گواستراوەتەوە و لە کاتی نەشتەرگەرییەکەیدا لەگەڵ هاوسەرەکەی بووە و ئازاد بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان وا بڕیارە لەم زووانە پێداچوونەوە بەکەیسی زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بکرێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکەی بدرێت
هیوادارین هیچ کوردێک، هەر بیر و بۆچوونێکی هەبێت، تەنها جاش نەبێت؛ لەزیندانەکانی وڵاتانیتر نەبینین و ئازادبکرێن و بگەڕێنەوە وڵات و خاکی خۆیان.
وەڵام بدەوه