Kurdistan Press - ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو قۆناغێکی دیکە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو قۆناغێکی دیکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو قۆناغێکی دیکە

‎وەزارەتی نەوتی حكوومەتی كاتیی سووریا ڕای گەیاند، بەپێی گرێبەستێكی نێوان هەردوولا، غاز لە ناوچەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریاوە هاوردە دەكەن.

‎ئەحمەد سلێمان بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی نەوتی حكوومەتی كاتیی سووریا، بە ئاژانسی نۆرس پرێسی راگەیاند، گرێبەستی هاوردەكردنی گازی سروشتی لە ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەرەوە، پێش ئازادكردنی سووریا كاری پێ كراوە و ئێستەش كاری پێ دەكرێت.

‎گوتیشی: "دوای ئەوەی چووینە ناو وەزارەتی نەوت، گرێبەستەكان بەتەواوی لێكۆڵینەوەیان لەسەر كرا، لە ناویاندا گرێبەستی دابینكردنی غاز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فوراتەوە، گرێبەستەكە خرایە بەردەم لیژنەیەكی یاسایی و هەندێك بڕگە هەموار كرایەوە، لە كاتێكدا كاركردن لەسەری بەردەوام بوو بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی غازی ناوچەكانی سووریا".

‎ئەو بەرپرسەی پێوەندییەكانی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەو دا، هیچ گرێبەستێك وەك ڕێككەوتنێكی نوێ واژوو نەكراوە، بەڵكو پێشتر بوونی هەبووە و دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی یاساییەوە هەموار كرایەوە، كاری لەسەر كراوە.

‎بەپێی خەمڵاندنەكان، زۆربەی كێڵگە نەوتی و غازییەكانی سووریا دەكەونە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان‌ و سنوورەكانی نێوان سووریا لەگەڵ توركیا‌ و عێراق.

‎بەگوێرەی دوایین ئامارەكان داهاتی نەوتی سووریا ساڵانە لە دەوروبەری دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاردایە، زۆرترین داهاتیش لەسەر كێڵگە نەوتییەكانی دێرەزوور و حەسەكە كۆدەكرێتەوە.

‎دێرەزوور: خاوەنی گەورەترین كێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی سوریایە كە كێڵگەی عومەرە، ئەو كێڵگەیە 15 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شارۆچكەی بەسیرە دوورە، لە 22ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2017ەوە لە دەستی هەسەدەدایە.

‎لەدوای كیڵگەی عومەر، كێڵگەی تنك دووەم گەورەترین كێڵگەیە لە سووریا، كەوتووەتە بیابانی شەعیتار لە پارێزگای دێرەزوور، لەژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدەدایە.

‎جگە لەو دوو كێڵگە گەورەیەی نەوت، چەند كێڵگەیەكی نەوتی بچوكتر كەوتوونەتە سنووری ئەو پارێزگایە لەوانە: كێڵگەكانی وەرد، تەیم، جفرە، كونیكو. هەروەها بۆرییەكی نەوت بەناوی (تی 2) كەوتووەتە سەر رێگەی عێراق و سووریا.

‎ڕەقە: لە سنووری پارێزگای ڕەقەدا چەند كێڵگەیەكی نەوتی بچووك هەیە كە ئەوانیش لە ژێر دەستی شەڕڤاناندان.

‎حەسەكە: لە سنووری حەسەكە، كێڵگەی رمێلان هەیە كە دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و لە ژێر دەستی شەڕڤاناندایە، كێڵگەی رمێلان هەزار و 322 بیرە نەوتی تێدایە.

‎جگە لەوەش چەند كێڵگەیەك لە ناوچەكانی شەدادی و جەبسە و هۆل هەیە، لە نزیك ناوچەكانی مەركەدە و تشرینی كەبیبە كە دەكەونە باشووری حەسەكەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه