Kurdistan Press - وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە ئیسرائیل  وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە ئیسرائیل  | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە ئیسرائیل 

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا یەکەم گەشتی خۆی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەدوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی ئەمەریکا دەستی پێکرد و شەوی رابردوو گەیشتە ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ رێبەرانی ئەو وڵاتەدا کۆ ببێتەوە و پاشان سەردانی چەند وڵاتێکی تر بکات.

داهاتووی غەزە و پلانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئەو پرسە گرنگترین ئەو بابەتانەیە کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ئیسرائیلییەکان دەیخاتە روو.

رۆبیۆ رای گەیاندووە پلانەکەی ترەمپ لەبارەی غەزە تاکە پلانە کە بۆ ئێستە و ئایندەی غەزە لە ئارادایە و هەرچەندە واشنتن پێشوازی لە پێشنیاری نوێی وڵاتانی عەرەبی بۆ داهاتووی غەزە دەکات.

یەکێک لەو شتانەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێداگری لەسەر کردووە و بە جۆرێک هێڵی سووری داناوە ئەوەیە هەر پلانێک ببێتە هۆی ئەوەی حەماس لە غەزە بمێنێتەوە ئەوا لە لایەن ئیسرائیل رەت کراوەتەوە.

بەگوێرەی ''عەرەبیە'' وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێی وایە هەر پلانێک شایانی جێبەجێکردن و قبوڵکردنە بە مەرجێک لە پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئایندەی غەزە باشتر بێت.

چاوەڕوان دەکرێ رۆبیۆ سەردانی سعوودیە و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی بکات و پێشنیار و پلانەکانیان لەبارەی غەزە وەربگرێت.

بەپێی ئەو پلانەی ترەمپ بۆ خەڵکی غەزە دایناوە، دانیشتووانەکەی بۆ میسر و ئوردن و چەند وڵاتێکی تر بگوازرێنەوە و کەرتەکە لە ژێر سەرپەرشتی ئەمەریکا و بە یارمەتی وڵاتانی عەرەبی ئاوەدان بکرێتەوە و لە شوێنێکی جەنگ و وێرانەوە بۆ شوێنی وەبەرهێنان و ژیانی ئارام بگۆڕدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه