Kurdistan Press - ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران، گوتی: هێشتا دەرگەی دیپلۆماسی بۆ چارەی پرسی ئەتۆمی کراوەیە، جەختی لەوەش کردەوە، هێرش بکرێتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانیان دەستبەجێ وەڵامێکی توندمان دەبێت.

سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز، ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە گوێ لە پێشنیازی ترەمپ بگرێت سەبارەت بە "رێککەوتنی ئەتۆمی"، بەڵام بارودۆخی ئێستا لە پێشوو قورسترە بۆ ئەوەی تاران ڕازی بێت بۆ دەستپێکردنی دانوستانی نوێ.

لەبارەی بە ئامانجگرتنی بنکەئەتۆمییەکانی ئێرانەوە، گوتی: دڵنیام ئیسرائیل و ئەمەریکا هەنگاوێکی لەو شێوەیە ناگرنەبەر و ئەگەر ئەو هەڵەیەش بکەن، وەڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوە و توند وەردەگرن کە دەبێتە هۆی کارەساتێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەبارەت بە لێدوانی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، تایبەت بەوەی کە دەبێت فەڵەستینییەکان غەززە چۆڵ بکەن، عێراقچی بە گاڵتەوە گوتی: پێشنیاز بۆ ترەمپ دەکەم کە ئیسرائیلییەکان لە دوورگەی گرینلاند نیشتەجێ بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، بیرۆکەی چۆڵکردن غەززەی لە فەڵەستینییەکان هێنایە بەرباس، هەروەها دوێنێش لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتییدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: دەمانەوێت دانیشتووانی غەززە بگوازینەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوچەیەکدا بە ئارامی و دوور لە شۆڕش و توندوتیژی بژین.

لە بارەی دوو دەوڵەتییەوە ئاماژەی بەوە کرد، بەم زووانە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ لە واشنتن کۆ دەبێتەوە. بە گوێرەی هەواڵێکی فرانس پرێس، ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسریش گفتوگۆی کردووە، کە ئەوان دژی ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکانن.

ترەمپ سەبارەت بە عەبدولفەتاح سیسی گوتی: هیوادارم هەندێک لەو فەڵەستینییانە وەربگرێت. ئاماژەی بەوەش کرد ،"زۆر یارمەتیان داوین، دڵنیام یارمەتیمان دەدەن. گوتیشی: باوەڕیشم وایە شای ئوردنیش بە هەمان شێوە ئەو کارە دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه