رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بڵاوی كرده‌وه، میلیشیاكانی سه‌ربه حكوومه‌تی نوێی سووریا به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رع، له ماوه‌ی سێ رۆژدا 35 كه‌سیان به بێ دادگاییكردن له سێداره داوه كه زۆرینه‌یان ئه‌فسه‌رانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د بوون.
هاوكات حكوومه‌تی سووریا به بێ باسكردن له ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كه رای گه‌یاند، به‌هۆی پێشێلكردنی یاساكان، چه‌ند كه‌سێكیان له پارێزگای حمس گرتووه. سانا ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریا كه ئێسته حكوومه‌تی شه‌رع به‌ڕێوه‌ی ده‌بات نووسیویه‌تی، گرووپێكی تاوانباریان گرتووه كه خۆیان به پاسه‌وان و ئاسایش هه‌ژمار كردبوو، له ژێر ناوی پاكسازیی ته‌ناهی پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤیان كردبوو.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له به‌ریتانیایه گوتوویه‌تی، ئه‌و گرتنه به هه‌مان هۆكاره و ئه‌و كه‌سانه به بێ هیچ جۆره دادگاییكردنێك 35 كه‌سیان له سێداره داوه.
به گوته‌ی رێكخراوه‌كه، گرووپه میلیشیاكان ده‌ستیان به پاكسازی كردووه و به‌پێی ئه‌و پێگه و پێوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی شه‌رع هه‌یانه، خه‌ڵكێكی زۆریان ئازار داوه و سته‌م له كه‌مینه مه‌زه‌وییه‌كانی وه‌ك عه‌له‌وی كردووه، به ناوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه رۆژانه خه‌ڵك ده‌گرن و بێ دادگاییكردن له سێداره‌ی ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی فه‌ردا، رێكخراوه‌كه وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌م رووداوه، ئه‌وه‌شی خسته روو كه له گوندێكی حمس و له رووداوێكی تردا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژراون.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ كه حكوومه‌تی نوێی سووریا، به رواڵه‌ت خۆی به پارێزه‌ری مافی كه‌مینه‌كان و ئازادییه‌كان هه‌ژمار كردووه، به‌ڵام وا پێده‌چێت هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی سیناریۆ بن و له‌لایه‌ك ده‌ستی میلیشیاكان له كوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كراوه بكات، له‌لایه‌كی تر خۆی هه‌وڵی سزادانیان بدات به ناوی ئه‌وه‌ی یاساكانیان پێشێل كردووه، ئامانج له‌م كاره‌ش ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به خراپ ناوی نه‌هێنرێت.


وەڵام بدەوه