بهپێی بەڵگەنامەیهكی هاوبهشى شهش وڵاتی ئەوروپى، هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سووریا مەرجداره به ڕێزگرتن لە مافی کەمینەکان و ئافرهتان.
کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئاماژەی كرد بە مەرجەکانی پێویست بۆ بەردەوامبوون لە هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا بەسەر سووریا سەپێندرابوون، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی شەش وڵاتی ئەوروپی بۆ سووککردنی سزاکانی سەر سووریا بهشێوهیهكی كاتی.
کاڵاس لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕى كۆمهڵایهتی “X” بڵاوی كردووهتهوه، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ئەسعەد ئەلشێبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، ڕوونیکردەوە، کە ئیدارەی نوێ دەبێت پرۆسەیەکی ئینتقالی ئاشتیانە و هەمەلایەنە دەست پێبکات کە هەموو کەمینەکان بپارێزێت و دەشڵێت: “ دوای ئەوە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا باس لە چۆنیەتی سووککردنی سزاکان دەکەن
ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەش وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا داوایان کردووە سزاکانى سەر سووریا بۆ ماوەیەکی کاتی لە کەرتەکانی وەک گواستنەوە، وزە و خزمەتگوزارییە بانکییەکان ڕابگرێت. بڕیاریشە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕۆژی 27ی ئهم مانگه لە برۆکسل بهڕێوه دهچێت، سووککردنی سزاکانی سەر سووریا تاوتوێ بکەن.
لە بەڵگەنامەکەدا کە لەلایەن ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، ئیسپانیا، فینلاند و دانیمارکەوە واژۆ کراوە، تێیدا هاتووە، پێویستە یەکێتی ئەورووپا دەستبەجێ دەست بە هەموارکردنەوەی سزاکان بکات، بەڵام هۆشداری ئەوەشی داوە کە ئەگەر چاوەڕوانییەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کەمینەکان جێبەجێ نەکرێت، ئەوا پێویستە یەکێتی ئەورووپا سزاكان ههموار بكاتهوه.
وەڵام بدەوه